Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

رۆژهەڵات... کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدا

کوردستان

بینراو 48

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بەپێی هەنگاو، کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی پیرانشار لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕیگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە( ٧ی ئابی٢٠١٩)، هێزەکانی جێگیر لە پایگای ماشکانی پیرانشار تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێکی لاویان کوشتووە.

هەنگاو ناسنامەی کۆڵبەرەکەی ئاشکراکردووە و دەڵێت، ئەو کۆڵبەرە خەڵکی شاری پیرانشارە و ناوی “فاخر عەبدووڵڵاهی” تەمەن ٢٥ ساڵ و کوڕی سەعید ڕاگەیاندووە.

هەروەها، بە هۆی تەقەی ئەو هێزانەوە لانیکەم ٢٠ سەر ئەسبی کۆڵبەرانیش کوژراوە.

هەنگاو وتیشی، سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی عەبدووڵڵهی لەمبارەوە بە هواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند، هێزەکانی پایگای ماشکان شەوی ڕابردوو تەقەیان لە بنەماڵەی کۆڵبەرە کوژراوەکە کردووە  و نەیانهێشتووە نزیکی پایگاکە ببنەوە، ئەو سەرچاوە لە درێژەدا رایگەیاندووە هێزەکان تەقەیان لە ئامبولانسیش کردوە و رایانگەیاندووە بە بێ نامەی سپا ئیزنی نزیک بوونەوە بە پایگاکەیان نیە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP