Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پۆلیس؛ بەتۆمەتی دزیکردن کەسێک دەستگیرکرا

کوردستان

بینراو 65

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار کەسێک بەتۆمەتی دزینی ماتۆڕی ئاوی ماڵان دەستگیرکراوە.

 علی جەمال قدووری ، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوەکەدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتیەک سکاڵای هێنایە لای پۆلیس و ئاگاداری کردینەوە کەلەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە لەگەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار ماتۆری ئاوی ماڵەکەیان دزراوە دوای چاودێری و سودبینین لە کامێرای چاودێری پۆلیسی بەشی نەهێشتی تاوانی گەرمیان توانیان تۆمەتبار دەستگیربکەن.

هەروەها وتیشی، دوای لێکوڵینەوە لەگەڵیدا دانی بەوەدا ناوە کە دوو ماتۆڕی ئاوی ماڵانی دزیوە لەئێستادا بە بڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی ٤٤٣ بەندکراوەو لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدابەردەوامە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP