Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لیژنە هاوبەشەکەى پارتی و یەکێتی لە هەولێر بۆ تاتوێکردنی پرسی دانانی پارێزگارى کەرکوک كۆده‌بنه‌وه‌

کوردستان

بینراو 62

08/08/2019

Alternate Text
+ -

بڕیارە ئەمڕۆ لیژنە هاوبەشەکەى پارتى و یەکێتى لە هەولێر لەگەڵ ئەندامانى لیستى برایەتی کۆببێتەوە بۆ تاتوێکردنى پرسی دانانى پارێزگارى کەرکوک.

كامه‌ران كه‌ركوكی ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک لە پشکى پارتى ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پشتراستكردۆته‌وه‌ و بەدەنگى ئەمریکاى راگەیاندووە، دۆخى ئێستاى کەرکوک بوار نادات بە دانانى پارێزگارێکى نوێ.

روونیشیكردۆته‌وه‌، بەم بارودۆخه‌وه‌  بە ٤٥ ساڵى تریش ناتوانرێت پارێزگار دابنرێت، نەک ٤٥ رۆژ، بابه‌ته‌كه‌  قورسە و هەروا ئاسان نییە، دەبێت لەگەڵ عەرەب و تورکمان گفتوگۆ بکرێت".

کۆبوونەوەى لیژنە هاوبەشەکە لەگەڵ ئەو ئەندامانەى لیستى برایەتیە کە لە دواى ١٦ى ئۆکتۆبەرى ساڵى ٢٠١٧ ەوە لە هەولێرن.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ نه‌جات حسێن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ بی ئێم سی راگه‌یاند، تا ئێستا هیچ رۆژێك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن دیارینه‌كراوه‌ به‌ مه‌به‌ستی دیاریكردنی پارێزگای نوێ بۆ شاره‌كه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP