Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مەرزی کێلێی نێوان سەردەشت و پشدەر به‌ فه‌رمییكرا

کوردستان

بینراو 45

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

دەروازەی بازرگانی کێلێی، کە سەردەشت سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان بە پشدەری باشوری کوردستانەوە گرێ دەدات بە فەرمی کرا.

لەکۆبوونەوەیەکی ئەندامانی پەرلەمانی ئێراندا، رەسووڵ خزری نوێنەری سەردەشت و پیرانشار لە پەرلەمانی ئێران ئاشکرای کرد،" حکومەت بە پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆی ئێران رازی بووە و رێگای کردۆتەوە  کە شتومەکی بازرگانی بە فەرمی ئاڵوگۆڕ بکرێت دەبیتە هۆی گەشە کردنی ئابووری بۆ هەردوو ناوچەکە و قەبارەی ئاڵۆوگۆڕی بازرگانیش زیاد دەبێت.

مەرزی کێلێ ٢٠ کیلۆمەتر لە قەلادزێ دوورە و لەلای رۆژهەڵاتی کوردستانەوە هەڵکەوتووە، کە ژمارەی دانیشتوانەکەی ١٢٠ هەزار کەس دەبێت.

 جێ ئاماژەیە هەریەکە لە مەرزەکانی شوشمێ و سۆمار و شێخ سلە لە پارێزگای کرماشان و چیلات لە پاریزگای ئیلام رێگە بەبازرگانان دەدەن ئاڵۆگۆڕی کاڵای تێدا بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا مەرزی کێلێش پێشتر ئاڵۆگۆڕی کاڵای تیادا دەکرا بەڵام بە فەرمی نەکرابوو.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP