Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامان: سوپاسی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دەکەین و هەوڵەکانی بەرز دەنرخێنین

کوردستان

بینراو 112

08/08/2019

Alternate Text
+ -

سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان رایگەیاند، سوپاسی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەکەین هەوڵەکانی بۆ گێڕانەوەی مووچەی ١٣ هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت بەرز دەنرخێنین.

سامان حسێن، سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان بە بی ئێم سی راگەیاند، "  کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی هەر لە سەرەتای دەست بەکاربوونیەوە ماندوو نە ناسانە لە هەوڵی گێڕانەوەی مووچەی خاوەنپێداویستی تایبەتدا بووە و ئێستاش بە هەوڵوو وجودی ئەو توانرا مووچەی ١٣ هەزار خاوەنپێداویستی تایبەت بگەڕێنرێتەوە و کەمئەندامان دڵخۆش بکات".

هەروەها وتیشی، زۆر سوپاسی کوێستان محەمەد دەکەین و هەوڵەکانی بەرزەنرخینیین و چونکە بووە هۆی دڵخۆشکردنی کەمئەندامان و لەم کاتەدا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ چوار شەممە ٧ی ئابی ٢٠١٩ بە هەوڵی کوێستان محەمەد، ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم کۆبووەوە و بڕیاریدا بە گەڕانەوەى مووچەى ١٣ هەزار خاوەن پێداویستى تایبەت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP