Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

راستەوخۆ دوای جەژن مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

ئابوری

بینراو 4273

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

وەزارەتی دارای هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفاڵکراوان دەابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارای و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٨ی ئابی ٢٠١٩ مووچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ( کەسوکاری شەهیدانو ئەنفالکراوان، زیندانیانی سیاسی و مووچەی کەم ئەندامان ) دابەشدەکرێت.

هەروەها راشیگەیاندووە، راستەوخۆ لە دوای جەژن مووچەی وەزارەتەکانی( ناوخۆ، خوێندنی باڵاو، ئاسایش و شارەوانی، کشتوکاڵ و دەستەکان) دابەشدەکرێت لە کاتی ڕەوانەکردنی پارەکەی بەغداد کە بڕەکەی ٤٥٤ ملیار دینارە کە بۆ مووچەی فەرمان بەرانی هەرێم تەرخان کراوە.

سەر چاوەیەک بە بی ئێم سی راگەیاند ڕۆژی شەممە کە پشوی فەرمییە دابەشکردنی مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەردەوامی دەبێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP