Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بافڵ تاڵەبانی بڕە پارەیەک له‌ دووزخورماتوو دابەش دەکات

کوردستان

بینراو 328

پێش 2 هەفتە

Alternate Text


لەقەزای دووزخورماتوو ئەو ماڵانەی کە تەقێنراونەتەوە بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه‌ وه‌ك جه‌ژنانه‌ وه‌رده‌گرن.

محەمەد محمود جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی دووزی یەکێتی به‌ بی ئێم سی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، بافڵ تاڵه‌بانی وەک جەژنانە لەرێگەی لیژنەیەکەوە هاوکاری گەیاندووەتە ئەو ماڵانەی کە رووخێنراون و تەقێنراونەتەوە لە ١٦ی ئۆکتۆبەر.

وتیشی، ئەو پارەیە بەبێ جیاوازی بیرکردنەوەی سیاسی دابەش دەکرێت تەنها بۆ ئەو ماڵانەیە کە خانوەکانیان تەقێنراوەتەوە یاخود رووخاوە، هەر ماڵێک بڕی هەزار دۆلاری پێدەدرێت لەرێگەی لیژنەیەکەوە دابەشدەکرێت بەسەریاندا لەمەڵبەندی یەکێتی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد،  ژمارەی ئەو خانوانە کە رۆوخاون نزیکەی ٩٨ خانون ئێستا هەموویان کۆکراونەتەوە، رەنگە لەماوەی یەک بۆ دوو کاتژمێرێکدا تەواو بکرێت دابەشبکرێت بەسەریاندا و هه‌ر خێزانه‌و بڕی هه‌زار دۆلاری به‌ر ده‌كه‌وتێت وه‌ك جه‌ژنانه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا چه‌ندین خانوو له‌و سنووره‌ ته‌قه‌ێندراوه‌ته‌وه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP