Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نیمار لە بەرشەلۆنە بێهیوا بووە، دەیەوێت بچێتە ریاڵ مەدرید

وەرزش

بینراو 365

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

دەنگۆی رۆیشتنی نیماری بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بۆ ریزەكانی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دوو رۆژە تەواوی میدیاكانی جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ كردووە، رۆژنامەكانی كەتەلۆنییاش زۆر بە چڕی باسی ئەو هەواڵە دەكەن.

‎لە ژمارەی ئەمڕۆیدا رۆژنامەی گلۆبۆ سپۆڕتی بەرازیلی بڵاوی كردۆتەوە: بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید لە پاریسن بۆ گفتۆگۆ كردنی گواستنەوەی نیمار بۆ ریزی یانەكە.

‎رۆژنامەكە نهێنی زیاتر ئاشكرا دەكات و نووسیویەتی: نیمار لە ئێستادا لە گەڕانەوەی بۆ ریزەكانی بلوگرانە بێهیوا بووە، بۆیە لە ئێستادا جگە لە چوونی بۆ ریاڵ مەدرید هیچ بژاردەیەكی لەبەردەمدا نەماوە، دووای ئەوەی بڕیاریداوە ریزی یانە پاریسییەكە بەجێبێڵێت.

‎سەرچاوەكانی هەواڵ باس لەوە دەكەن: یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەیە بڕی ١٢٠ ملیۆن یۆرۆو مۆدریچ بداتە یانە پاریسییەكە، لە پێناو گواستنەوەی نیمار بۆ یانە مەدریدییەكە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP