Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

چین: بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردنی ڤەنزوێلا

جیهان

بینراو 47

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، ئەو بڕیارەی سەرۆکی ئەمەریکا دەریکردووە بۆ سڕکردنی سەرمایەی حکومەتی ڤەنزوێلا " دەستوەردانێکی تەواوە " و پێشێلکردنی بەهاکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە.

هوا چونینگ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، " چین بەردەوام دەبێت لە هاریکاریکردن لەگەڵ ڤەنزوێلادا، هەروەها داوای لە ئەمەریکا کرد ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرێت و چیتر دووبەرەکی نەخاتە نێو ئەو وڵاتەوە".

ئەم لێدوانەی وتەبێژە وەزارەتی چین وەک وەڵامێک دەبێت بۆ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا (جۆن بۆڵتنی) کاتێک هۆشیاریدایە چین و ڕوسیا لە بەردەوامبوونیان لە پشتیوانیکردنی حکومەتەکەی سەرۆکی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادورۆ.

ئەمە لەکاتێکدایە، گرژییەکانی نێوان چین و ئەمەریکابەردوەام لە زیاد بوندایە بە هۆی ئەو جەنگە ئابورییەی لە نێوانیان دایە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP