Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەمریکا: هیوادارین بگەڕێینەوە سەر میزی گفتوگۆکان لە گەڵ کۆریای باکور

جیهان

بینراو 36

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕیاگەیاند، هیوادارین بەمزووانە دانوستانەکان لەگەڵ کۆریای باکووردا دەست پێبکەنەوە سەبارەت بە داماڵینی چەکی ناوەکیی کۆریای باکوور.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند " هیوادارین بگەڕێینەوە سەر مێزی گفتوگۆکردن لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا، هەروەها وتیشی لە ماوەی دوو هەفتەدا پلان دادەنێین بۆ دانوستانەکان و پێشبینی دەکەین هەردوو تیمەکە بگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەوەکان."

ئەمە لە کاتێکدایە لە ٣٠ مانگی شەشدا سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەگەڵ ڕابەری کۆریای باکوور (کیم جۆنگ ئوندا ) کۆبۆوە و ڕێکەوتن لەسەر دەست پێکردنەوەی دانوستانەکان لەنێوان بەرپرسانی هەردوو وڵاتەکەدا.

لە چەند ڕۆژی رابردوودا کۆریای باکور چەند مووشە کێکی مەوەدا مامناوەندی تاقیکردەوە مایک پەپیۆ لە وبارەیەوە وتی، " بینیمان چی دەکەن، ئەو کارانەی کە لە ناو کۆریای باکووردا دەکرێن، هەروەها دەشزانین کاتێک کە ئێمە هاتین تاقیکردنەوەی ناوەکییان ئەنجام دەدا".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، " تا ئێستا مووشەکی مەودا دوری تاقی نەکردۆتەوە و ئەمەش کاریکی باشە".

لە کۆتایدا پەمپیۆ جەختیشی کردەوە " ئێستا گرنگ ئەوەیە ئەوە جێبەجێ بکەین کە دوو سەرۆکەکە لە مانگی شەشی ساڵی ڕابردوودا لە سینگاپوور لەسەری ڕێکەوتوون."

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP