Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پلان داڕێژەری هەڵهاتنی ١٥ زیندانی گرتوخانەكەی بەغدا دەستگیركرا

عێراق

بینراو 50

08/08/2019

Alternate Text
+ -


پلانداڕێژه‌ری هەڵهاتنی ژماره‌یه‌ك بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو له‌ گرتووخانه‌یه‌ی به‌غداد رایانكرد ده‌ستگیركرا‌.

كه‌ناڵی ئه‌لعێراقییه‌ ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكرده‌وه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پلانداڕێژه‌ی ئه‌و راكردنه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌ی گرتووخانه‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه‌.

هاوكات كه‌ناڵه‌كه‌ هیچ ورده‌كارییه‌كی له‌باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه‌وه‌ ئاشكرا نه‌كرد.

دوا به‌دوایی رووداوه‌كه‌  لیوا سه‌عد مه‌عن،  وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ، هەشت ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندی له‌ كاره‌كانیان دوورخسته‌وه‌ كه‌ له‌ ناویاندا فه‌رمانده‌ی پۆلیسی به‌غداد بوونی هه‌بوو‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP