Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سوریا: رێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام، دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەری خاکەکەمان

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 110

08/08/2019

Alternate Text
+ -

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەروەی سوریا رایگەیاند، ڕێکەوتنەکەی تورکیا و ئەمەریکا سەبارەت بە دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریا.

بە پێی هەواڵێکی دەزگای هەواڵی عەرەبیەی سوری لە زاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی دەرەوەی سوریاوە بڵاویکردەوە " ڕێکەوتنەکە ی نێوان تورکیا و ئەمریکا بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سوریا، دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریا و پێشێلکردنێکی تەواوی بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان و پێوەرەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە."

ئەو دەزگایە هەر لە زاری ئەو سەرچاوەکەوە دەڵێت، " دەستدرێژی ئەمەریکا و تورکیا زیادبوونێکی مەترسیداری گرژییەکانە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهاندا".

ئەم لێدوانەی سوریاش لە کاتێکدایە دوێنێ چوار شەممە ٧ی ئابی ٢٠١٩ شاندێکی ئەمریکا سەردانی تورکیای کرد بۆ ڕێکەوتن لەسەر دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام لە باکوری سوریادا.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP