Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

‎مۆرینیۆ: گۆڕانکاری هه‌میشه‌ باش نییه‌، هه‌ندێكجار به‌ره‌و خراپبوون ده‌تبات

وەرزش

بینراو 43

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

‎جۆزێ مۆرینیۆی پرتوگالی و راهێنەری پێشووی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی، دووای دووركەوتنەوەی بۆ ماوەیەكی درێژ لە ئەركی راهێنەری، لە چاوپێكەتنێكی لەگەڵ تۆڕی سكای سپۆڕت باس لەو گۆڕانكارییانە دەكات كە دەیەوێت بیكات.

‎مۆرینیۆ دوای دورخستەوەی لە ئەركی راهێنەری شەیتانە سوورەكان ماوەیەكی درێژە بێ یانە ماوەتەوە، لەو چاوپێكەوتنەیدا باس لەوە دەكات لە ماوەی ئەم پشووە درێژەدا بیریم زۆر كردۆتەوە، باسی ئەوەشی كرد دەیەوێت لە داهاتوودا بە گۆڕانكاری گەورەوە بێتەوە.

‎مۆرینیۆ دەڵێت، چاوم بە کۆمەڵێک کەسی نوێ کەوتووە بۆ دەستەى هونەری نوێ، کۆمەڵێک بیروبۆچونمان ئاڵ و گۆڕ كردووە، یاریدەدەرەکانی پێشوم دورخستۆتەوەو گۆرانکاری دەکەم ، یاریدەدەرە نوێیەکانم جیاواز دەبن، پێموایە ئیستا کاتێکی گونجاوە بۆ ئەو گۆرانکارییە.

‎مۆرینیۆ لە كۆتای قسەكانیشیدا ئاماژەی بەوەش كرد، باشترین ئەوەیە کە بتوانێت خۆی لەگەڵ گۆرانکارییەکان رێکبخات، گرنگترین شت تێگەیشتنە لە گۆرانکاری و گونجاندن لەگەڵیدا، گۆڕانکاریش هه‌میشه‌ باش نییه‌، هه‌ندێجار به‌ره‌و خراپبوون ده‌تبات، بۆیه‌ گرنگه‌ تێگه‌یشتنمان بۆ گۆڕانکارییه‌کان هه‌بێت و بزانین چۆن ده‌یکه‌ین و چۆن خۆمانی له‌گه‌ڵدا ده‌گونجێنین.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP