Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

قائیمقامی هەولێر پلانی ئەمنی و ئیداری رۆژانی جەژنی ئاشکراکرد

کوردستان

بینراو 37

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

ئەمڕۆ پێنج شەمە ٨-٨-٢٠١٩ لە شاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا، پلانی ئەمنی و ئیداری رۆژانی جەژنی شارەکە راگەیانرا،تیایدا ئامادەباشی سەرجەم هۆتێل و چێشتخانەو خواردنگەکان لە رۆژانی جەژندا پیشاندرا بۆ گەشتیاران کە روودەکەنە شارەکە.

نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر لە كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، سەرجەم هۆتێل و چێشتخانەو شوێنە گەشتیارییەکان، ئاگادار کراونەتەوە بۆ رۆژانی جەژن لە ئامادەباشیدا بن بۆ پێشوازی کردن لە گەشتیاران، پابەندی رێنماییەکان بن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەت بەردەوام دەبن لە چاودێری کردنی بازارو شوێنە گەشتیارییەکان و بازارو هۆتێل و مۆڵەکان، رێگا نادرێت نرخ گران بكرێت و هەر كەسێك نرخ گران بكات سزادەدرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، بە پێی پێشبینییەکان چاوەرێ دەکرێت لە رۆژانی جەژندا ٢٠ تا ٢٥هەزار كەس سەردانی شاری هەولێر بكەن،تییاییدا ئاماری شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ی شارەکەی بڵاو کردەوە،رایگەیاند: ملیۆنێك و ٢٨٣ هەزار و ٣٣ كەس سەردانی شارەکەیان کردووە، لە ئێستادا پێنج لیژنە پێکهێنراوە لە لایەن گەستووگوزارەوە بۆ پێشوازی لەهاوڵاتیان تا ئاسانكاریان بۆ بكرێت.

 

قائیمقامی هەولێر ئەوەشی خستە روو، ژمارەی تایبەت دانراوە بۆ هاوڵاتییان لە کاتی بوونی هەر کێشەیەکدا دەتوانن پەیوندی پێوە بکەن، هەروەها رێنمایی پێوەست دەرچووە دراوە بە بازگەکان تا گەشتییەران ئاگادار بکرێنەوە رێگە نەدرێت بە مەلە کردن لە سەرچاوە ئاووییەکاندا، خاوەن شوێنە گەشتیاریەكانیش بەرپرس دەبن لەهەر رووداوێكی نەخوازراو.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP