Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بێگەرد تاڵەبانی: دەمانەوێت لە پاڵ نەوتدا كشتوكاڵ بكەینە كۆڵەكەی زێڕینی ژێرخانی ئابوری

کوردستان

بینراو 35

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، دەیانەوێت لە پاڵ نەوت كشتوكاڵ بكەنە كۆڵەكەی زێڕینی ژێرخانی ئابوری ھەرێمی كوردستان.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی ھەرێمی كوردستان لە وتارێکدا لە كۆنفرانسێكی تایبەت بە كشتوكاڵ  لە ھەولێر رایگەیاند، لە ئەنجامی شەڕو سیاسەتی دوژمنکارانەو سیاسەتی وێرانەکارانەی رژێمی پێشو کەرتی کشتوکاڵ بەمەبەست بە تەواوی وێراکرا.

وتیشی، وێرانکردنی کەرتی کشتوکاڵی کوردستان لە راگواستنی گوندنیشنەکانمان لە ناوچە هاوسنورەکان لەگەڵ تورکیا و ئێران دەستپێدەکات کە زیانێکی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵ گەیشتوە، بەتایبەت لە بواری هەنگەوانی، باخداری، سامانی ئاژەڵ". بێگەرد تاڵەبانی وتیشی، "دەمانەوێت لە پاڵ نەوتدا كشتوكاڵ بكەینە كۆڵەكەی زێڕینی ژێرخانی ئابوری وڵاتەكەمان و زەمینەیەكی لەبار ھەیە بۆ كشتوكاڵ كە بە نەوتی ھەمیشەیی ناودەبرێت، ئەوەش وایكردوە كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە كارنامەی خۆیدا ئاماژەیەكی گرنگ و رون بدات بە سەرچاوەی جێگرەوەی نەوت، كە كشتوكاڵ یەكێكە لەو سەرچاوە گرنگانە حكومەت دەیەوێت بۆ ژێرخانی ئابوری ھەرێمی كوردستان پشتی پێ ببەستێت.

جه‌ختیكرده‌وه‌، لە ماوەی دەستبەكاربونم لە پۆستی وەزیری كشتوكاڵ زۆر بە رونی ھەستمان بە تێڕوانینی ئەرێنی كاك مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و كاك قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێم كردوە، بۆ پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ، دڵنیاین كە بە ھەمو تواناوە ھاوكار دەبن، بۆ پێشخستنی ھەوڵەكان لەپێناو بوژاندنەوەی كەرتی كشتوكاڵ.

روونیشیكرده‌وه‌، بەھۆی شەڕی دراوسێكان لە ناوچە سنورییەكان زیانی زۆر بە رەزوباخ و كشتوكاڵی ھەرێمی كوردستان كەوتوە، جگە لەوەش لەكاتی پێگەیشتنی بەروبومی جوتیارانی ھەرێمی كوردستان نرخی بەرھەمە ناوخۆییەكان ھەرزان دەبێت".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP