Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پەرلەمانتارێکی پارتی: فشارەکانی سەر وەزیری دارایی عێراق سیاسییه‌

کوردستان

بینراو 37

پێش 2 هەفتە

Alternate Text


دانا جەزا پەرلەمانتاری پارتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە بەغداد ئەمرۆ رایگەیاند، سەرجەم ئەو فشارانەی چەند پەرلەمانتارێکی عێراق لە لیستە جیاوزەکان، خستوویانە سەر وه‌زیری دارایی عێراق درووستكراوه‌ و فشارێكی سیاسییه‌، ره‌وانه‌كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هیچ پێشێلكارییه‌كی یاسایی تێدا نییه‌.

پەرله‌مانتارەکەی پارتی ئەوەشی خستە روو، بڕی بودجەی هەرێم لە ١٠ ترلیۆنەوە کەمکراوەتەوە بۆ ٦ ترلیۆن، ئەمەش بەهۆی رادەستنەکردنی نەوتی هەرێمەوە زیان بەر حکومەتی عێراق کەوتووە، لە بەرامبەر ئەوەشدا ئەو ٤ ترلیۆنە کەمکراوەتەوە لە بەشە بودجەی هەرێم.

دانا جه‌زا راشیگەیاند، ئێمە وەکو حیزبە کوردییەکان هەر لە سەرەتاوە پشتیوان بووین بۆ دروست بوونی کابینەی نوێی حكوومه‌تی عێراق، بە پێی [دەستوری عیراق] هەریمی کوردستان خاوەنی کۆمەڵێک مافی دەستوری و یاساییە، لە ئێستادە هەوڵیک هەیە بۆ فشار خستنە سەر وەزیری دارایی عیراق به‌ هۆی ئه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی خه‌رج كردووه‌.

لە کۆتاییشدا ئاماژەى بەوەش کرد، کۆمەڵێک لایەن دەیەنەوێت شکست بە حکومەتی عادل عه‌بدولمه‌هدی بهێنن، هه‌وڵه‌كانیان دژی وه‌زیری دارایی ده‌ستپێكردووه‌، ئامانجیانه‌ زیان گەیاندنە به‌ كابینه‌ی نوێی حکومەتی عێراق.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP