Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە شاری مەککە کەناڵێکی کوردی کرایەوە

کوردستان

بینراو 119

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم رایگەیاند، کەناڵێک بە زمانی کوردی لە شاری مەککە کراوەتەوە بۆ پێدانی هەواڵ و ڕێنمایی بە حاجیانی کورد.

نەبەز ئیسماعیل، بەڕێوەبەری راگەیاندن و وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بە بی ئێم سی راگەیاند، " لە شاری مەککە تەلەفزیۆنێک بە زمانی کوردی کراوەتەوە بۆ حاجیانی کورد بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئە کەناڵەوە سەرپەرشتیارانی حاجیان هەواڵ و ڕێنماییەکانیان بگەیەنە حاجیان کە هەر یەکەیان لە ژوری خۆی تەلەفزیۆنی هەیە".

هەروەها وتیشی، ئەو کاناڵە ناوی ( حاجیانی کوردستان )ە و لۆگۆی ئاڵای کوردستانی پێوەیە و ساڵانە لە وەرزی حەجدا حاجیان دەتوانن سودی لێ وەربگرن

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP