Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سامسۆنگ بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە

تەکنەلۆژیا

بینراو 97

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

کۆمپانیاى سامسۆنگ لە بەرواری ٠٧/٠٨/٢٠١٩ لە بۆنەیەکی شاری بڕۆکلین، نوێترین بەرهەمى خۆى  " Galaxy note 10" نمایش کرد، بەرهەمە نوێیەکە دوو جۆری جیاواز نۆت لەخۆدەگرێت، یەکێکیان  Note10   ئەوەی تریان گەورەتر بەناوی  Note 10 Plus.

ئەم بەرهەمە نوێیەى سامسۆنگ، زۆر جیاوازە لە بەرهەمەکانى دیکەى، خاوەنى کۆمەڵێک تایبەتمەندی سەرنجراکێشە کە لەبەرهەمەکانى تری گالاکسى جیای دەکاتەوە.

گالاکسیە نوێیەکە دیزاینێکى ناوازەی هەیە خاوەنى پێنوسێکى زیرەکە بەناوی (S pen) کە ئاسانکارى دەکات بۆ بەکارهێنەران بۆ وێنەکێشان و نوسین، هەروەها خاوەنى سێ کامێرایە لەپشتەوە لەگەڵ فلاشی (LED) و کوالێتى ڤیدیۆیى K4 هەیە

گالاکسیە نوێیەکان خاوەنى سکرینى قەبارە گەورەن، بەجۆرێک گالاکسی نۆت 10 سکرینەکەى ٦.٣ بە روونی ١٠٨٠x٢٢٨٠ پێکسل، گالاکسی نۆت 10 پلەسیش ٦.٨ بە روونی ١٤٤٠x٣٠٤٠.
نرخی گالاکسی نۆت 10 دەستپێدەکات لە ٩٤٩ دۆلارو رامی ٨ گێگا و بڕگەى ٢٥٦ گێگا، بەڵام نرخی گالاکسی نۆت 10 پلەس دەستپێدەکات لە ١٠٩٩ دۆلارەوە رامى ١٢ گێگا و بە دووجۆر بڕگەى ٢٥٦ گێگاو ٥١٢ گێگاى بەردەست دەبێت.

یەکێک لە باشترین تایبەتمەندییەکانی ئەم بەرهەمە ئەوەیە زۆر بە خێرایی بارگاوی دەکرێت (Super fast)

وا بڕیارە ئەم بەرهەمە لە مانگی داهاتووەوە بکەوێتە بازاڕەکانی جیهانەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP