Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

به‌ختیار عه‌لی: نه‌بوونی‌ جه‌ژنی‌ له‌دایكبوون له‌ كولتووری‌ ئیسلامیدا یه‌كێكه‌ له‌ رووكاره‌ نێگه‌تیڤه‌كانی‌ كلتووره‌كه‌

کوردستان

بینراو 251

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

به‌ختیار عه‌لی، رۆماننووسی كورد له‌ له‌ گفتوگۆیه‌كیدا باس له‌وه‌ ده‌كات، نه‌بوونی‌ جه‌ژنی‌ له‌دایكبوون له‌ كولتووری‌ دینی‌ و ئیسلامیدا یه‌كێكه‌ له‌ رووكاره‌ نێگه‌تیڤه‌كانی‌ ئه‌م كولتووره‌، ئه‌وانه‌ی‌ خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه‌ گه‌ر ساڵانه‌ جه‌ژنی‌ له‌دایكبوونیان بكردایه‌ نرخی‌ ژیانی‌ خۆیان و ژیانی‌ خه‌ڵكی‌ تریان ده‌زانیت.

به‌ختیار عه‌لی نوسیوویه‌تی، له‌و رووه‌وه‌ هه‌موومان كه‌مته‌رخه‌مین، به‌س نییه‌ مرۆڤ جه‌ژنی‌ له‌دایكبوون بۆ منداڵ بكات، گه‌وره‌كانیش پێویستیان به‌و جه‌ژنه‌یه‌، بگره‌ پیره‌كان و ته‌مه‌نداره‌كان زیاتر پێویستیان پێیه‌تی‌، له‌ رێگای‌ وه‌ها جه‌ژنێكه‌وه‌، مرۆڤ به‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی‌ ده‌ڵێت، من خۆشحاڵم كه‌ تۆ له‌م سه‌ر زه‌مینه‌یت و لێره‌ له‌گه‌ڵماندا ده‌ژیت، پێوسته‌ هه‌موو ئه‌وانی‌ تر بزانن كه‌ ئێمه‌ خۆشحاڵین به‌ هاتنی‌ ئه‌وان بۆ ژیان، له‌ نرخی‌ بوونیان له‌م دونیایه‌دا تێده‌گه‌ین.

به‌ختیار عه‌لی روونیشیده‌كاته‌وه‌،  ئێمه‌ له‌م ڕووه‌وه‌ كولتوورێكی‌ ئێجگار ناشیرینمان هه‌یه‌، خه‌ڵكانێك هه‌ن جه‌ژنی‌ له‌دایكبوونی‌ حیزبه‌كانیان ده‌كه‌ن و كه‌چی‌ جه‌ژنی‌ له‌دایكبوون بۆ ژن و منداڵه‌كانیان ناكه‌ن، من خه‌ڵكانێكم بینیوه‌ له‌ بۆنه‌ی‌ له‌دایكبوونی‌ حیزبه‌كانیاندا به‌ چوارپه‌ل سه‌ماده‌كه‌ن، كه‌چی‌ بیریان نییه‌ كه‌ی‌ منداڵه‌كانیان له‌دایكبووه‌.

باسیش له‌وه‌ده‌كات،  ئه‌وانه‌ به‌ڕایی‌ من نمونه‌ی‌ ئاده‌میزادی‌ كۆیله‌ن، نمونه‌ی‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ خۆشه‌ویستی‌ و سۆزی‌ ڕاسته‌قینه‌یان تیا مردوه‌، ئه‌وه‌ی‌ له‌ جه‌ژنی‌ له‌دایكبوونی‌ حیزبه‌كه‌یدا، له‌ بۆنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكه‌كه‌یدا سه‌ماده‌كات و جه‌ژنی‌ له‌دایكبوونی‌ منداڵه‌كه‌ی‌ فه‌رامۆشده‌كات، گومانی‌ گه‌وره‌ی‌ لێبكه‌، ئه‌وانه‌ مرۆڤی‌ ترسناكن، به‌ گشتی‌ جه‌ژنی‌ له‌دایكبوون مانایه‌كی‌ ئینسانی‌ قووڵی‌ هه‌یه‌، لای‌ من له‌ هه‌موو جه‌ژنه‌ نیشتیمانی‌ و دینییه‌كان گرنگتر و ڕاسته‌قینه‌تر و مرۆڤانه‌تره‌.

ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو، هه‌ر كولتوورێك نرخی‌ ئه‌م جه‌ژنه‌ بكوژێت، نرخی‌ مرۆڤیش له‌لای‌ نزم و بێبه‌هایه‌، چونكه‌ جه‌ژنی‌ له‌دایكبوون تاكه‌ جه‌ژنێكی‌ مرۆڤه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ سیاسه‌ت و دین و نه‌ته‌وه‌ و مێژوو و ئه‌م شتانه‌وه‌ نییه‌ و ڕاسته‌وخۆ گرێدراوی‌ به‌های‌ مرۆڤ خۆیه‌تی‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP