Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

روحانی: چێژێکی تایبەت دەبینم، لە خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 47

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

ماڵپەری میهری ئێرانی ئەمڕۆ لە هەواڵێکیدا، روحانی باس لە پێشکەوتنی موشەک و رادارەکانی ووڵاتەکەی دەکات، بە شێوەیەک کە توانای خستنە خوارەوەی فرۆکە بێفرۆکەوانەکانى ئەمریکای هەیە.

روحانی ئاماژەی بەوە کردووە، ئەگەر دەستدرێژی بخەرێتە سەر خاکی ئێران بە هۆی هێرشی زەمینی بێت یان ئاسمانی یان ئاوی، ئێران بێدەنگ نابێت و وەڵامی تووندی دەبێت بۆیان، ووتیسی، چێژێکی تایبەت دەبینم، لە خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا.

روحانی باسی لەوەش کرد، "خستنەخوارەوەی فرۆکەی بێ سەرنشینی ئەمریکایی بە هونەرێکە، و خستنەخوارەوەیان بە موشەکی ئێرانی هونەری دووەمە، وە نیشانەگرتنەوەیان بە ڕاداری ئێرانی هونەری سێیەمە، وەستاندن و ڕێگریکردنیان بەهۆی سوپای ئێرانییەوە هونەری چوارەمە، هەموو ئەمانەش دەسکەوتی ئێران ".

سەرۆک کۆماری ئێران ئەوەشی خستە روو، لە ماوەی ساڵانی رابردوو ئەمەریکا بەردەوام گووشاری خستۆتە سەر ئێران، لە پیناو گۆرینی سیستەمی حوکمی ئێران، لە کار خستنی سیستەمی کۆماری ووڵاتەکە، جاران بە رێژەی ٩٠% پێیان وابوو توانای گۆریینیان هەیە، بەڵام ئەمڕۆ ڕێژەی لەسەدا یەکى ئەو ئەگەرە دانانێن بۆخۆیان.

ڕوحانی لە کۆتاییدا پێی وایە ووڵاتەکە دەتوانێت سوود لەم ڕەوشە سەختەی ئێستا وەربگرێت بۆ بونیادنانی دواڕۆژێکی رووناک بۆ ئێران، باسی لەوەش کرد لە ماوەی ساڵانی رابردوو کە جەنگ یەخەی ئێرانی گرتبوو دواتر ووڵاتەکەی توانی دەسکەوتی زۆر بەدەستبهێنێت دووای جەنگەکە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP