Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

خولێکی نوێیی ئەفسەری دەکرێتەوە

کوردستان

بینراو 169

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

بەرپرسی راگەیاندنی هێزه‌كانی یه‌كه‌ی (٧٠)ی پێشمه‌رگه ڕایگەیاند، ‌ نوسراوێکمان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق کردووە به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی خولی ئه‌فسه‌ری بۆ ٣٦٥ كه‌س، مەرجەکان بۆ ورەگرتن لە خولەکە ئەوەیە ته‌نها ده‌رچووانی ئاماده‌یی و هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دبلۆم و به‌كالۆریۆسی ناو هێزه‌كانی (٧٠) ده‌توانن به‌شداری له‌ خوله‌كه‌ بكه‌ن و كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كه‌ ناگرێته‌وە.

عه‌مید ئه‌حمه‌د له‌تیف، وته‌بێژی هێزه‌كانی ٧٠ بە بی ئێم سی راگه‌یاند، نزیكه‌ی مانگێك له‌مه‌وبه‌ر نوسراوی تایبه‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی خولی ئه‌فسه‌ری له‌ هێزه‌كانی یه‌كه‌ی (٧٠)مان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق كردووه‌، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵامی نووسراوه‌كه‌ نه‌دراوه‌ته‌وه‌.


هەروەها وتیشی، "ده‌بێت ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق بۆ كردنه‌وه‌ی خول وه‌ربگیرێت، چونكه‌ هه‌ردوو كولێجی سه‌ربازیی قه‌ڵاچوالان و زاخۆ، سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقن و ئه‌وان ره‌زامه‌ندی ده‌ده‌ن".


به‌وته‌ی عه‌مید ئه‌حمه‌د له‌تیف، داوامانكردووه‌ خولی ئه‌فسه‌ری بۆ (٣٦٥) كه‌س بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ بكرێته‌وه‌، كه‌ ئه‌كادیمی ده‌بێت، جیاوازی ئه‌و خوله‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێشتر ده‌رچووانی خولی ئاماده‌یی له‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی (٧٠) ده‌یانتوانی به‌شداربن، به‌ڵام ئێستا ته‌نها ده‌رچووانی ئاماده‌یی و هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌كانی دبلۆم و به‌كالۆریۆس له‌ناوی هێزه‌كانی (٧٠) ده‌توانن به‌شداری خوله‌كه‌ بكه‌ن.


ئاماژەیی بەوەشدا، مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی وه‌كو ته‌مه‌ن په‌یڕه‌و ده‌كرێت كه‌ نابێت له‌ ٢٨ ساڵ زیاتر بێت، هەروەها وتیشی"پێده‌چێت ره‌زامه‌ندبوون و ده‌ستپێكردنی خولی ئه‌فسه‌ریی هێزه‌كانی (٧٠) بكه‌وێته‌ ساڵی داهاتووه‌وه‌".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP