Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەمریکا... ١٣١ کەس بە هۆی تەقەکردنی هەڕەمەکی لە ماوەی حەوت مانگی رابردوودا کوژراون

جیهان

بینراو 33

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

لە ڕاپۆرتێکدا کە لەبارەی تەقەکردنی هەڕەمەکیەوەیە لە ئەمریکا هاتووە، تەنها حەوت مانگ لە ساڵی ٢٠١٩ ڕۆشتووە، بەڵام نزیکەی بە ئەندازەی تەواوی ساڵی ٢٠١٨ تەقەکردنی هەڕەمەکی و کوشتنی بە کۆمەڵ لەم ساڵدا لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕوویداوە.

پاش تەقەکردنەکانی تێکساس و ئۆهایۆ لە هەفتەی ڕابوردوو ژمارەی تەقەکردنی هەڕەمەکی ئەم ساڵ هەتا ئێستا گەیشتە ٢٣ هێرش و ١٣١ کەس کوژراون، بە پێی ئامارەکانی کە لەلایەن ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد، زانکۆی باکوری ڕۆژهەڵات و USA today تۆمار کراوە لە تەواوی ساڵی ٢٠١٨ بیستوپێنج هێرشی کوشتنی بە کۆمەڵ ڕوویدا و ١٤٠ کەس کوژران.

ئەمەش لە دوای ئەوەی تەقەکردنە هەڕەمەکییەکانی هەفتەی ڕابوردووی شاری ئێل پاسۆ لە تێکساس و دایتۆن لە ئۆهایۆش زۆر نزیک بوون لەوانەی کە پێشتر ڕوویان داوە، بۆ نمونە لەوەی دەیتۆن هێرشبەرەکە ئەندامێکی خێزانەکەی خۆیشی لە تەقەکردنی هەڕەمەکی بەناو خەڵکیدا کوشت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابوردوودا تەقەکردنی هەڕەمەکی و کوشتنی بە کۆمەڵ لە ئەمەریکا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە، لە ساڵی ٢٠١٧ ، ٢٥٥ کەس بەهۆی تەقکەردنی هەڕەمەکی بە ناو خەڵکیدا کوژران کە زۆرترینیان لە لاس ڤێگاس بوو.

زیاتر لە نیوەی هێرشبەرەکان لە شوێنی ڕووداوەکان خۆیان کوشتووە یان لەلایەن پۆلیسەوە کوژراون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP