Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەرپرسێکی پێشوی عێراق: بوونی عادل عەبدولمەهدی بە سەرۆك وەزیران هەلێکی زێڕینە بۆ کورد

عێراق

بینراو 112

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وەزیرێکی کابینەی کۆنی حکومەتی عێراق بونی (عادل عەبدولمەهدی) بە سەرۆك وەزیران بە هەلی زێڕین بۆ كورد وەسف دەكات، پەرلەمانتارێكیش دەڵێت "لیژنەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەسەڵاتی بڕیاردانیان هەیە".

د.خەیروڵا حەسەن، وەزیری پێشوی بازرگانی عیراق ڕایگەیاند، "گفتۆگۆكانی پێشوی نێوان هەرێم و بەغدا میزاجی شەخسی و بەرژەوەندی حزبی تێدەكەوت، ئێستا بەهۆی نیازپاكی حكومەتی هەرێم و بوونی هەلی زێڕینی عادل عەبدولمەهدی، كێشە كەڵەكەبووەكانی هەردوولا بەرەو چارەسەر دەڕۆن".

ئەوە وەزیرە داوەشیکرد، حكومەتی هەرێم چیتر لەڕێگەی شاندی حزبی و كەسایەتی سیاسییەوە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا نەكات.

دانا محەمەد جەزا ئەندامی پەرلەمانی عیراق ئاماژەی بە پێكهێنانی دوو لیژنە بەسەرۆكایەتی وەزیرانی دارایی و بەرگریی عیراق كرد بۆ دانوستان و چارەسەری كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەرێم و عیراق و رایگەیاند، "ئەم لیژنانە دەسەڵاتی بڕیاردانیان هەیە و لە رێگەی چەند لیژنەیەكی فەرعییەوە راسپاردە و پێشنیاریان بۆ بەرزدەكرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد،  "دوو لیژنە باڵاكە لەسەر بنەمای ئەو راسپاردانە هێڵە گشتییەكانی رێككەوتنی سەرەتایی دادەڕێژن".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP