Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کۆمەڵەی کورتە باڵاکانی کوردستان داوای هاوکاری دەکەن

کوردستان

بینراو 74

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

ئەمرۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا تییادا کۆمەڵەی کورتەباڵایانى کوردستان، گلەیی و پێشنیارەکانى خۆیانیان خستەڕو داوای بەدەمچوونەوەی حکومەتیان کرد بۆیان.

سەرەتا عومەر جەبار وەکو سەرۆکى کۆمەڵەى کورتەباڵاکانی کوردستان، سوپاسی حکومەتی کرد بۆ گەراندنەوەی موچەی ١٣ هەزار خاوەن پیداویستی تایبەت، کە ماوەی هەشت مانگە براوە لە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە. 

عومەر جەبار ووتی،  داوا لە حكومەتی نوێ دەکەم ئاسانكاری بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت  بكات، لە ئێستادا بە باروودۆخێکی خراپدا تێدەپەرن، پێویستە حکومەت ئاسانکارییان بۆ بکات لە چارەسەرکردن و بەدەمەوە چونیان لە نەخۆشخانەکاندا.

سەرۆکى کۆمەڵەکە ووتیشی، گەر هاوکاری کۆمەڵێک سەرمایەدار نەبووەیە، نەیاندەتوانی جەژن بکەن، لە ئێستادا خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان بە شێوەیەکی زۆر گوزەرانیان خراپە.

ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە حکومەت موچەی کەمئەندامان زیاد بکات، لە ئێستادا ئەو بڕە موچەیە بەشییان ناکات، موچەى١٥٠ هەزاربەشى بژێویان ناکات و داخوازیان لە حکومەت ئەوەیە بیکەن بە 500 هەزار بۆیان، بۆئەوەى بتوانن پێى بژین.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP