Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزیری پەروەردە چەند ڕێنماییەكی نوێی سەبارەت بەتاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی قۆناغی ١٢ ئامادایی دەركرد

کوردستان

بینراو 62

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وەزیری پەروەردە رایگەیاند، ”کە پێویستە لە ڕێگاى هەمان سیستمەوە پەراوى سۆماى وەڵامى قوتابیان و خوێندکاران و وەڵامى نموونەى بۆ قوتابیان  بە ڕێگاى ئەلیکترۆنى بخرێنە روو، تاوەکو هەموو  قوتابى و خوێندکارێک وەڵامەکانى و وەڵامى نموونەى ببینیت”.

ئالان حمە سعیدساڵح، وەزیرى پەروەردە، بە نووسراوەى فەرمى لە رێکەوتى (٦/٨/٢٠١٩)، داواى لە بەرێوەبەرایەتى گشتى ئەزمونەکان کرد کە هەر پێداویستیەکیان هەیە بۆ سەرکەوتنى پرۆسەکە ئامادەیە بۆ دابین کردن و جێبەجێ کردنیان. 

هەروەها ڕاشیگەیاند، ”کە پێویستە لە ڕێگاى هەمان سیستمەوە پەراوى سۆماى وەڵامى قوتابیان و خوێندکاران و وەڵامى نموونەى بۆ قوتابیان  بە ڕێگاى ئەلیکترۆنى بخرێنە روو، تاوەکو هەموو  قوتابى و خوێندکارێک وەڵامەکانى و وەڵامى نموونەى ببینیت”.

لەهەمان کاتدا وەزیرى پەروەردە چەند ڕێنماییەکى گشتى بۆ بەرێوەبەرایەتى گشتى ئەزمونەکان ولیژنەى باڵاى ئەزموونەکان خستە روو، کە گرنگترینیان بریتین لە:

1ـ نابێت پرسیارەکان هیچ جۆرە هەڵەیەکى تێدا بێت.

2ـنابێت پرسیارەکان جێگاى گومان و لێڵى بن لە رووى وەڵامەوە و نابێت چەند وەڵامێک دروست بێت بۆ پرسیارێک.

3ـپێویستە لیژنەى باڵاى ئەزموونەکان تەواوى ووردبینى  و شارەزاییان  بەکاربهێنن بۆ ئەوەى هیچ کەم و کوڕییەک روونەدات.

4ـ ئایندەى قوتابیان/خوێندکاران لە قۆناغى دوانزە لە رووى راست و دروستى پرسیارەکان لە ئەستۆى بەرێوەبەرایەتى گشتى ئەزموونەکان و ئەو لیژنەیەیە کە سەرپەرشتى  تاقیکردنەوەکان دەکات.

5ـ هەر هەڵەیەک رووبدات و کاریگەرى لەسەر قوتابیان/ خوێندکاران و پرۆسەکە هەبێت، رێکارى کارگێرى دەگیرێتەبەر بەرامبەر کەسان و لایەنى کەمتەرخەم و سزاى کارگیرى دەدرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP