Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئاڵدار خەلیل: هێشتا وردەكاری رێككەوتنەكەی ئەمریكاو توركیا روون نییە

کوردستان

بینراو 31

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

 ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری کۆمەڵگای دیموکرات(تەڤدەم) لەبارەی رێككەوتنەكەی نێوان توركیاو ئەمریكا بۆ دروستكردنی ناوەندێكی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ باكوری سوریا، رایگەیاند، هێشتا وردەكاری رێككەوتنەكە روون نییە.

دوێنێ چوارشەممە، توركیا و ئەمریكا رێككەوتن لەسەر دامەزراندنی ناوەندێكی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ هەماهەنگی و ئیدارەدانی ئەو ناوچە ئارامەی كە بانگەشەی دروستكردنی دەكرێت لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا.

ئاڵدار خەلیل لەبارەی رێككەوتنەكەوە، بە ئاژانسی فرانس پرێس-ی راگەیاند، ئەم رێككەوتنە رەنگە سەرەتایی شێوازێكی نوێ بێت، بەڵام ئێمە پێویستمان بەوەیە وردەكارییەكەی بزانین.

ئەندامەكەی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤدەم روونیشیكرده‌وه‌، رێككەوتنە لەسەر بنەمای زانیاری و وردەكارییەكان هەڵدەسەنگێنین نەك بە پشت بەستن بە ناونیشان.


ئاڵدار خەلیل ئه‌وه‌شی وتووه‌، ئەردۆغان لەهەمو بارێكدا سورە لەسەر ئەوەی كۆتایی بە بوونمان بهێنێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP