Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پیاوێک لە کالیفۆرنیا چوار کەس بە چەقۆ دەکوژێت

جیهان

بینراو 35

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، پیاوێك له‌ ویلایه‌تی کالیفۆرنیا چوار کەس بە چەقۆ دەکوژێت و دوو كه‌سی دیكه‌شی برینداركرد.

پۆلیسی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمەریکا هەوڵ دەدات هۆکاری ئەوە بزانێت ئەو پیاوە بۆچی ئەو کارەی کردووە لە دوو ناوچەی نزیک لۆس ئانجلس کە تیایدا چوار کەسی بە چەقۆ کوشت و دوانی دیکە برینداربوون.

پۆلیس باسی له‌وه‌كردووه‌، پیاوێکی تەمەن ٣٣ ساڵیان دەستگیرکردووە بەڵام ناویان ئاشکرا نەکرد.

بەرپرسان وتیان دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە  پیاوەکە دوو کەسی لە دراوسێکانی بە چەقۆ کوشتووە و دواتر چووه‌تە نانەواخانەیەکەوە لە ناوچەکەدا، لەو کاتەدا پۆلیس هەواڵی پێدراوە سەبارەت بە کەسێک کە چەقۆی پێیە.

دواتر پیاوەکە پارەیەکی زۆری دزیوە دوای ئەوەی هەڕەشەی لە خاوەنەکانی کردووە و بە ئوتومبێلەکەی هەڵهاتووە بۆ ناوچەیەکی نزیک و لەوێ لە چێشتخانەیەکدا پیاوێکی دیکەی بە چەقۆ کوشتووە و دواتریش پاسەوانی قاوەخانەیەکی کوشتووە. دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP