Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

له‌ دهۆك ئاگر له‌ كه‌مپی ئاواره‌كانی شه‌نگال كه‌وته‌وه‌

کوردستان

بینراو 55

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا ئاگر له‌ كه‌مپی ئاواره‌كانی شه‌نگال له‌ دهۆك كه‌وته‌وه‌، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ له‌ هه‌مان كه‌مپ ئاگر كه‌وته‌وه‌.

بێوار عه‌بدوڵا وته‌بێژی به‌رگری شارستانی دهۆك به‌ بی ئێم سی راگه‌یاند، له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا ئاگر له‌ كه‌مپی ئاواره‌كانی شه‌نگال كه‌وته‌وه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ ٢٠ خێمه‌ی ئاواره‌كان سووتا.


لەنزیک شوێنی ووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی چوار ڕۆژی ڕابردوو لە کەمپی چەم مشکۆی ئاوارەکانی شانگال لە شارۆچکەی زاخۆ، جارێکی دیکە ئاگرکەوتەوە رویدا،.


جارێكی دیكه‌ ، کاتژمێر ٣:٤٥ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هەینی لە کەمپی چەم مشکۆ لە سنوری شارۆچکەی زاخۆی سەربە پارێزگای دهۆک، ئاگر لەکەمپی چەم مشکۆ کەوتەوە و دوای سوتانی ژمارەیەک خێمە، ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا.

بەپێی زانیارییەکان بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگرەکە دروستبووە و لەئەنجامدا پێنج خێمە بەتەواوی کەلوپەلەکانی ناویەوە سووتان.

رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و ئاگرەکە بەزووی کۆنترۆڵکراوە و ڕێگە نەدراوە زیانی زیاتری هەبێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP