Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سوپای عێراق وەڵامی پنتاگۆنی دایەوە لە بارەی مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش

عێراق

بینراو 45

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

دوای ئەوەی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) هۆشداریی دابوو لە مەترسی دووبارە سەرهەڵدانەوەی رێكخراوەی تیرۆرستی داعش لە عێراق، عەبدولمەئەمیر یارەڵڵا جێگری سوپاسالاری عێراق رایدەگەیەنێت، ڕێكخراوی داعش ناتوانێت بگەڕێتەوە سەر كارە تیرۆریستییەكانی لە عێراقدا جارێکی تر.

جێگری سوپاسالاری عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رێكخراوی تیرۆرستی داعش تا ئێستا ئایدۆلۆژیاکەی ماوە، چونکە لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو توانیبووی سێیەكی خاکی عێراق دەست بەسەردا بگرێت.

عەبدولمەئەمیر یارەڵڵا راشیگەیاند، "دەزگا ئەمنییەكان توانای تەواوییان هەیە بۆ لەناوبردنی هەموو سەرهەڵدانەوەیەكی ڕێكخراوەكە، داعش بەردەوام دەبێت لە دەركەوتن، بەڵام بەو ئاستە نا كە كاریگەریی لەسەر عیراق دروستبكات.

ئەم لێدوانەی عەبدولمەئەمیر یارەڵڵا جێگری سوپاسالاری عێراق لە کاتێکدایە رۆژی سێ‌ شەممەی ڕابردوو، وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاندبوو" ڕێكخراوی داعش دەستیكردووەتەوە بە دەركەوتن لە سوریا، بەهۆی پاشەكشەكردنی هێزەكانی ئەمریكا لەو وڵاتە، بە هەمان شێوە خەریكی ڕێكخستنەوەی تواناكانیەتی لە عیراق.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP