Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

قوباد تاڵه‌بانی له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبی سۆسیالیست پەیامێکی بڵاوکردەوە

کوردستان

بینراو 65

09/08/2019

Alternate Text
+ -


قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پەیامی پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی کوردستان کرد، لە یادی ٤٣ ساڵەی دامەزراندنی حیزبەکەدا.

له‌په‌یامه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی هاتووه‌،" به‌ڕێز كاك محه‌مه‌د حاجی محمود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان،  به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م، له‌رێگه‌ی به‌ڕێزیشتانه‌وه‌ پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كادران و هه‌وادارانی حیزبتان ده‌كه‌م و به‌هیوام ئه‌م یاده‌ ببێته‌ سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێی گه‌شه‌سه‌ندن له‌ كاروانی خه‌باتتاندا. 

جێگری سەرۆکی حکومەت باسی لەوەش کردووە،"ئه‌م بۆنه‌یه‌ش به‌ ده‌رفه‌ت ده‌زانم بۆ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگیی هاوئاهه‌نگی و كاری پێكه‌وه‌یی حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردییه‌كان بۆ سه‌رخستنی به‌رنامه‌ی چاكسازیی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم و دروستكردنی كۆده‌نگی و كۆبوونه‌وه‌ له‌ ده‌وری خاڵ و ئامانجه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ پێناو خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP