Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

٣١ خێزانی ئێزیدی لە فەڕەنسا نیشتەجێ دەکرێن

کوردستان

بینراو 68

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و دەرەوەی فەڕەنسا ئاشكرایانكرد، بەشێکی دیکە لە ژن و منداڵانی ئێزیدی لە وڵاتەکەیاندا نێشتەجێ دەکەن.

ئەو دوو وەزارەتە رایانگەیاندووە، ٣١ خێزانی ئێزیدی دوێنێ پێنجشەممە فڕۆکەخانەی هەولێریان جێهێشتووە و گەیشتوونەتە شاری تولوس لە باشووری فەڕەنسا.

جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌، ئەمە یەکەمجار نییە خێزانە ئێزیدییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراقەوە دەگوازرێنەوە بۆ فەڕەنسا و پێشتریش لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو ١٦ خێزانی ئێزیدی گەیشتنە فەڕەنسا، هەروەها مانگی ئایاریش ٢٨ خێزانی دیکەی ئێزیدی گەیشتبوونە وڵاتەکە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP