Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مەلا بەختیار: خوێنی شەهیدەكانمان سەربەرزی كردووین

کوردستان

بینراو 47

پێش 2 هەفتە

Alternate Text


مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستە كارگێڕی لەچوارچێوەی سەردانیکردن و بەسەرکردنەوەی شەهیدانی شەڕی داعش، سەردانی خێزان‌و منداڵەكانی شەهید پشتیوانی کرد، کە بە دەستی داعش لە شەڕی ئازادکرنەوەی شاری موسڵدا شەهید کرا، پاشان  سەردانی دایك‌و باوكی شەهیدیشی کردو، شەهید کردنی شەهید پشتیوانی بە کەراسەتێکی جەرگبڕ ناوبرد، دوو کورەکەی شەهید پشتیوانی بە جوانترین یادگاری ناوبرد بۆ خێزانەكەی و میللەتەكەمان،  كە وەجاغی شەهید رۆشن دەكەنەوە.

مەلا بەختیاربە دایك و باوكی شەهید پشتیوانی راگەیاند ،"شەهید پشتیوان نەك بۆ دایك‌و باوكی، یان خێزان‌و دوو جگەر گۆشەكەی، بەڵكو بۆ هەموو میللەتەكەمان، مایەی سەربەرزیی‌و شانازیشە كە رۆڵەیەك‌و گەنجێكی جوانی وەك شەهید پشتیوان، دەبێتە قوربانی بەرگری لەخەڵك‌و خاكی كوردستان‌و رایگەیاند".

مەلا بەختیار ئاماژەی بەوەش کرد،"راستە شەهیدبوون ئازارێكی گەورەیە، بەڵام سەربەزییەكە شانازیی‌و سوكنایی‌و ئارامییەكە بۆ هەمووان".

خێزان‌ و بنەماڵەی شەهید پشتیوان لە لای خۆشییانەوە سوپاسی بەسەركردنەوەی مەلا بەختیاریان كردو ئاماژەیان بۆ ئەوەكرد، كە شەهید پشتیوان مایەی شانازیی بنەماڵەكەیانە، كە لەپێناو ئازادی میللەتەكەمان‌و كوردستاندا  خوێنی خۆی بەخشیووە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP