Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

‌جبه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازى له‌ توركیا تەقییەوە‌

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 49

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

ئه‌مڕۆ هه‌ینى زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ له‌جبه‌خانه‌یه‌كى سه‌ربازى توركیا له‌گوندى رە‌یحانه‌ى سنورى له‌گه‌ڵ سوریادا روویدا.

ئاژانسی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه‌ كۆگاكه‌ له‌ نزیك یاریگای تایفو سۆكمه‌ن بووه‌ له‌ ره‌یحانه‌ و، تا ئێستا هۆكاره‌كه‌ نه‌زاندراوه‌.

رووداوه‌كه‌ كوژراو و برینداری لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌، ته‌نیا ئاگر له‌ چه‌ند به‌شێكی كۆگاكه‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

كۆگاكه‌ كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه‌، وه‌ك رێوشوێنێكیش هه‌ندێ خانووی ئه‌و ناوچه‌یه‌ چۆڵكران.

له‌ ناوچه‌كه‌ كه‌ رێوشوێنی ئه‌منیی تێدا گیراوه‌ته‌به‌ر، ناو به‌ ناو ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی لێ ده‌بیسترێت.

هاوكات رە‌یحانه‌ ناوچه‌یه‌كى كێشه‌ له‌سه‌رى نێوان سوریا و توركیایه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP