Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دوو ملیۆن ٥٠٠ هەزار کەس بۆ حەج لە مەککەن

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 70

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

حكومەتی سعودییە رایگەیاند، ئەمساڵ نزیکەی دو ملیۆن و (٥٠٠) کەس بەشداریی فەریزەی حەج دەکەن.

بە پێی ئامارێکی حکومەتی سعودییە، خەڵکی (٧٧) وڵاتی ئیسلامی و سەرتاسەری جیهان بە مەبەستی جێبەجێکردنی فەریزەی حەج روویان لە شاری مەککە کردوە و ژمارەیان دەگاتە دوو ملیۆن و (٥٠٠) هەزار کەس.

روونیشیكردۆته‌وه‌، وڵاتانی (ئیندۆنیزیا، پاکستان، هندستان، بەنگلادش، ئێران) زیاترین کەسیان بۆ مەبەستی حەج رەوانەی سعودییە کردوە.

هاوكات دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق رایگەیاندوە، ئەمساڵ (٥٠) هەزار کەس بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لە عێراقەوە رویان لە مەککە کردوە و ساڵی رابردوش (٣٣) هەزار و (٦٩) کەس توانیوایانە ئەو فەریزەیە جێبەجێ بکەن.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ٤٨٨٠ كه‌س له‌ هه‌رێمه‌وه‌ چوونه‌ته‌ سعودییه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP