Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئۆجەلان: لە ماوەی هەفتەیەکدا دەتوانم چارەسەری ململانێکانی نێوان تورکیا و کورد بکەم

کوردستان

بینراو 36

پێش 2 هەفتە

Alternate Text


پارێزەرانی رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان عەبدوڵا ئۆجەلان، لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی لە تویتێکی تویتەردا بڵاوییان کردەوە، توانییویانە چاوییان بە ئۆجالان بکەوێت، تییایدا ئاماژەیان بەوە کردووە ئۆجەلان وتوویەتی ئامادەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەرکردنی دۆسییەی کورد، دەتوانێت لە ماوەی هەفتەیەکدا کۆتایی بە ململانێکانی نێوان تورکیا و کورد بێنێت.

پێشترو لە سەرەتای دەستگیرکرنی ئۆجالاندا بەرپرسانی تورکیا قەدەغەیان کردبوو پارێزەرەکانی چاوییان پێبکەوێت، تا ساڵی ٢٠١١ ئەو سزایەیان لابرد و بۆ یەکەمین جار پارێزەرەکانی چاویان پێکەوت.

لە بەیاننامەی پارێزەرەکاندا هاتووە،"ئۆجەلان دەڵێت کوردەکان پێویستیان بە دەوڵەتێکی جیا نیە لەکاتێکدا چوارچێوەیەکی کار هەبێت بتوانن شوێنێکیان هەبێت بە هەماهەنگی لەگەڵ پەیوەندییە مێژووییەکانی تورکیا و کورددا."

ئۆجەلان ووتوشییەتی" هەوڵ دەدەم رووبەرێک بۆ کوردەکان دابین بکەم، لەوێدا چارەسەر بۆ دۆسییەی کورد دەدۆزینەوە."

لە کۆتاییشدا ئۆجەلان دەڵێت" دەتوانین کۆتای بەم ململانێیە بهێنین، لە ماوەی هەفتەیەکدا، دەتوانم چارەسەری بکەم، متمانەم بە خۆم هەیە، ئامادەم بۆ چارەسەر، بەڵام دەوڵەتی تورکیا دەبێت ئەوە بکات کە پێویستە."

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP