Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کات و شێوازی وەرگرتنی منداڵ لە دایەنگا حکومییەکاندا دیاریکرا

کوردستان

بینراو 163

09/08/2019

Alternate Text
+ -


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی لە‌ سلێمانی چەند رێنماییەکی سەبارەت بە وه‌رگرتنی‌ منداڵ له‌ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كان بڵاو کردەوە، لەسەر شێوازی وەرگرتنو رێنمایی پێویست بۆ دایک و باوکان بۆ وه‌رگرتنی‌ منداڵه‌كانیان له‌ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كاندا.
 ‌
به‌ پێی‌ گشتاندنی ژماره‌ (٣٢٠٩) ڕۆژی ٤-٨-٢٠١٩ كه‌ له‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ سلێمانی‌ ده‌رچووه‌،  كات و شێوازی وەرگرتنی منداڵ له‌ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كان تییادا رونکراوەتەوە.

به‌ پێی‌ گشتاندنەکە لە خاڵی‌ ژماره‌ یەکدا ئاماژە بەوە کراوە،"ده‌رگای‌ وه‌رگرتنی‌ منداڵ له‌ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كان به‌ درێژایی‌ ساڵ له‌سه‌ر پشته‌ بۆ ئه‌و دایك و باوكانه‌ی‌ خوازیاری‌ خزمه‌تگوزاری‌ دایه‌نگه‌ن بۆ منداڵه‌كانیان، ته‌نها له‌ مانگی‌ هەشتی‌ هه‌ر سالێكدا نه‌بێت كه‌ وه‌رگرتنی‌ منداڵ تیایدا ده‌وه‌ستێت به‌مه‌به‌ستی‌ ڕێكخستنه‌وه‌ی‌ دایه‌نگه‌، وه‌رگرتنی منداڵانیش به‌ پێی توانا مرۆیی و مادییه‌كانی دایه‌نگه‌ ده‌بێت".

هه‌ر به‌ پێی‌ ئه‌و گشتاندنه‌ باس لەوەش کراوە،" پێویستە دایه‌نگه‌كان كراوه‌ بن به‌ پێی‌ توانا ماددی‌ و مرۆییه‌كانییان به‌ به‌رده‌وامی‌ منداڵ وه‌رگرن، ئه‌گه‌ر هات و منداڵێكش نه‌هێنرایه‌وه‌ بۆ ده‌وام، ئه‌وه‌ ته‌نها یه‌ك مانگ مۆڵه‌تی‌ ده‌درێتێ‌‌و مانگی‌ دواتر شوێنه‌كه‌ی‌ به‌ منداڵێكی‌ تر پڕ ده‌كرێتته‌وه‌، بە پێی‌ گشتاندنه‌كه‌ له‌سه‌ر دایه‌نگه‌ پێویسته‌ كه‌ تۆمارێكی‌ تایبه‌ت به‌و منداڵانه‌ی‌ هه‌بێت كه‌ ده‌یانه‌وێت سودمه‌ندبن له‌ دایه‌نگه‌ وه‌ك تۆماری‌ سه‌ره‌و نۆبه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ منداڵ‌و تۆماره‌كه‌ ده‌ستكاری‌ ناكرێت‌و تێبینی پێویستی‌ تێدا تۆمارده‌كرێت".

دایه‌نگه‌ حكومییه‌كان ده‌رگایان له‌سه‌ر پشته‌ بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ دایكیان ده‌وامێكی‌ فه‌رمیان هه‌یه‌ له‌ ده‌زگاكانی‌ حكومه‌ت یان له‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت و ده‌رفه‌تی‌ چاودێری‌ منداڵه‌كانیان نییه‌ به‌ درێژایی‌ هه‌فته‌و ڕۆژانه‌ شه‌ش سه‌عات، واته‌ مه‌رجی سه‌ره‌كی بریتیه‌ له‌وه‌ی دایكی منداڵه‌كه‌ خاوه‌نی ده‌وامێكی فه‌رمی بێت له‌ حكومه‌ت یان كه‌رتی تایبه‌ت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP