Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نیمار هەڕەشە لە بەرشەلۆنە دەکات

وەرزش

بینراو 321

09/08/2019

Alternate Text
+ -


رۆژ بە رۆژ دەنگۆی رۆیشتنی نیمار بە ریزەکانی ریاڵ مەدریدەوە زیاتر دەبێت، یانەی بەرشەلۆنەش تا ئێستا هەنگاوی جدی نەناوە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ ئەو یاریزانە، رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاوییان کردەوە نیمار هۆشداری داوەتە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە هەوڵی گواستنەوەی بدەن گەر نە یانەیکی تر هەڵدەبژێرێت.

پێگەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی ئیسپانی  ئەمرۆ بڵاوی کردەوە، دوای بڵاو بونەوەی دەنگۆی هەوڵدانی بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەی نیمار بۆ ریزی یانە مەلەکییەکە، لە ئێستادا بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە داوای کردووە ئەو گواستنەوەیە رابگرێت، چونکە بەرشەلۆنە بە نیازە بۆندێکی گەورەتر بۆ گەرانەوەی پێشکەش بە یانە پاریسییەکە  بکات.

پیگەکە ئاشکراشی کردووە: نیمار پەیام و ھۆشداری خۆی بە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە راگەیاندووە، گەر تا ٢٠ی ئەم مانگە نەتوانن گرێبەستەکەی یەکلایی بکەنەوە ئەوا یانەکی تر هەڵدەبژێرێت بۆ یاریکردن بۆ وەرزی نوێ، دور نییە ئەو یانەیەش ریاڵ مەدرید بێت، چونکە نیمار جارێکی تر یاری بۆ پاریس ناکات و دەیەوێت رێزی یانەکە بەجێبهێڵێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP