Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

رۆژنامەنوسێكی دیار رەخنە لە پەرلەمانتارێك دەگرێت

کوردستان

بینراو 55

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

رۆژنامەنووسی دیار، سەردار محەمەد، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک  رەخنە لە پەرلەمانتارێک دەگرێت، بە ناونیشانی،" بۆ پەرلەمانتارێکی تازە پیاکەوتوو" تییایدا نووسیویەتی، (کوڕم، نازانم پێبکەنم یان بگریم کە تۆ بەخۆت ئەڵێی "رەخنەگر و شۆڕشگێڕ".

رۆژنامەنووسەکە لە پۆستەکەییدا ئاماژەی بەوە کردووە،" قوڕ بەسەر ئەو گەلەی کە تۆی شۆڕشگێڕیی دوای پارە کەوتووی بەڕێزو رەخنەگری نمایشکار، نوێنەریی بیت‌و پەیتا پەیتا باسی پاکی‌و بەهرەو ئازایەتی خۆتیان بۆ بکەیت".

سەردار محەمەد لە کۆتایی نووسینەکەیدا ئامۆژگاری پەرلەمانتارەکە دەکات و نووسیوویه‌تی،" تکایە ئەم ئامۆژگارییە باش وەربگرە، ئەو ئیمتیازە گەورەیەی خەوت پێوە ئەبینی خۆت ئەزانی چۆن بەهەزار تەڵەکەبازی‌‌و رێگەی زیکزاکی‌ دەستکەوت، ئنجا لەمەودوا باشترین شت بۆ تۆ ئەوەیە دەمت داخەیت‌و بەبێدەنگی لەسایەی ئیمتیازو موچەی خەیاڵیی پەرلەمانتاریدا بڕۆی خەریکی گەشت‌و سەیران بیت‌و بۆ خۆت بحەسێیتەوە،  بێدەنگ بیت باشترە لەوەی بەدەنگی رەخنەگرانەی ساختە‌و ئاست نزمی وەک ئێوەومانان دەسەڵاتی کوردی لەمە زیاتر بگەشێتەوە، تکایە با دەنگت لێوە نەیە بۆ ئەوەی رەخنەو رەخنەگریش لەم وڵاتەدا کەمێک سومعەو حورمەتیان بمێنێت".

سه‌ردار محه‌مه‌د یه‌كێكه‌ له‌ رۆژنامه‌نووسه‌ دیار و بوێر و ئازاكان و ساڵانێكه‌ خزمه‌ت به‌ بواری راگه‌یاندن ده‌كات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP