Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

له‌ماوه‌ی پێنج رۆژدا ٧٩٣ تۆن گۆشتی سوور ره‌وانه‌یی بازاڕه‌كانی سلێمانی كراوه‌

کوردستان

بینراو 56

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

سه‌رپه‌رشتیاری پزیشكانی كوشتارگه‌ی سلێمانی باس له‌وه‌ ده‌كات، له‌ ماوه‌ی پێنج رۆژدا ٧٩٣ تۆن گۆشتی سوور ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی سلێمانی كراوه‌ و ئه‌م رێژه‌یه‌ش به‌ به‌راورد به‌ساڵی رابردوو زیادی كردووه‌.

 

شاڵاو عارف سه‌رپه‌رشتیاری پزیشكانی كوشتارگه‌ی سلێمانی به‌ بی ئێم سی راگه‌یاند، ساڵانه‌ به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌ خۆمان هه‌یه‌ بۆ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی گۆشت بۆ بازاڕه‌كانی سلێمانی به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست، به‌ڵام وه‌ك دیارده‌یه‌كی باو زۆرێك له‌ خه‌ڵكی له‌ناو ماڵه‌كانیاندا قوربانی ئه‌نجامده‌ده‌ن ئه‌م دیارده‌یه‌ش مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی هه‌یه‌.

وتیشی، قائیمقامیه‌تی سلێمانی قوربانیی له‌ شوێنه‌گشتییه‌كان قه‌ده‌غه‌كردووه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌كان له‌ به‌دواداچوونی به‌رده‌وامدان و هه‌ركه‌س سه‌رپێچی بكت سزا ده‌درێت.

 

روونیشیكرده‌وه‌" لەو ماوەیەدا، بڕی ٧٩٣ تەن و ٨٠٠ کیلۆ، گۆشتی شیاو لەرووی تەندروستی و بەهای خۆراکی رەوانەی بازاڕەکانی سلێمانی کراوە،  بڕی حەوت تەن و ١٥٠ کیلۆ گۆشتیش بەهۆی نەشیاوی لەرووی تەندروستی و بەهای خۆراکی رەتکراوەتەوە و سوتێنراوە".


باسی له‌وه‌شكرد،"بە بەراورد بەجەژنی قوربانی رابردوو ٤٠ تەن زیاتر گۆشت رەوانەی بازاڕەکان کراوە، تەنها لەم مانگەدا بەمەبەستی کوشتارکردن نزیکەی  پێنج هەزار ئاژەڵ هاوردەی سلێمانی کراوە".

 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ رۆژانی جه‌ژندا به‌شێك له‌ هاوڵاتیانی هه‌رێم وه‌ك ئه‌ركێكی ئاینی قوربانی ئه‌نجامده‌ده‌ن و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌یه‌كی زۆر زیاتر قوربانی به‌ به‌راورد به‌ ساڵی پار ئه‌نجامبدرێت.

 

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP