Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەهۆی هەڵەیی پزیشکییەوە کچێک گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان

بینراو 539

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

کچێکی مێرمنداڵی دانیشتووی شاری سنە، لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری و بە هۆی هەڵەی پزیشکییەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کچێکی تەمەن ١٥ ساڵەی دانیشتوی گەڕەکی عەباسئاوای شاری سنە، بە ناوی پەرستوو نەسیری  رۆژی پێنج شەمە بەروری ٨/٨/٢٠١٩ لەکاتی ئەنجام دانی نەشتەرگەری زراو، بە هۆی کەمتەرخەمی و هەڵەی پزیشکی گیانی لە دەستداوە.

سەید فواد حوسێنی بەرپرسی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ناوچەی یەکی سنە، هەواڵەکەی پشت راست کردووه‌تەوە و رایگەیاندووە ، بەدواداچوون بۆ هۆکاری گیان لە دەست دانی پەرەستوو دەکەن.

هەنگاو ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی دوو شەمە ٥/٨/٢٠١٩ منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵانی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ” محەمەد ئیبراهیمی“ بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵە گیانی لە دەستداوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP