Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە کەلار ١٤ مۆلیدەی ئەهلی سزادران

کوردستان

بینراو 69

پێش 3 هەفتە

Alternate Text


بەهۆی کەمکردنەوی ڤۆڵتییە و وەرگرتنی پارەی زیاددە لە ماڵان، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیه‌تی كه‌لار رایگەیاند،  ١٤ مۆلیده‌ی ئه‌هلی له‌ سنووری كه‌لار سزادراون به‌ سزادانی ماددی خاوه‌نه‌كانیان ".

ئەمڕۆ هەینی لیژنه‌ی باڵای لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی كه‌لار لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی مۆلیده‌ی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی كه‌لاره‌وه‌ ١٤ مۆلیده‌ به‌ سزای ماددی سزادراون".

ئاشکراشیکرد "هۆكاری سزادانیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ بووه‌ چوار خاوه‌ن مۆلیده‌ بڕی ٢٥٠ دینار زیاتری له‌ هاووڵاتیان وه‌رگرتووه‌، ١٠ مۆلیده‌ش ڤۆڵتیه‌ی كه‌م بووه‌".

هەر بە گوێرەی زانیاریەکانی قائمقامیەت کە بڵاویکردۆتەوە، کۆی پارەی غەرامەکردنی  ئه‌و مۆلیدانه‌ نزیكه‌ی دوو ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار دینار بووه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP