Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مه‌له‌كردن له‌ رۆژانی جه‌ژندا قه‌ده‌غه‌كرا

کوردستان

بینراو 48

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

لیژنەی پشكنینی قائیمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار ئامادەكاری بۆ پێشوازی لە جەژنی قوربان دەكات و لەپێناو سەلامەتیی گەشتیاراندا چەند رێوشوێنێكی پێویست دەگرێتەبەر، به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له‌هەر جۆرە رووداوێکی نه‌خوازراو، مه‌له‌کردنی له‌سه‌رجه‌م ناووچه‌ گه‌شتیارییه‌كاندا قەدەغە کرد.

ئەمرۆ لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار رایگەیاند" له‌ جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵیشدا هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو له‌لایه‌ن گه‌شتوگوزاری گه‌رمیانه‌وه‌ پێشوازی له‌ گه‌شتیاران ده‌كرێت و ڕێبه‌ری گه‌شتیاری و نایلۆنیان به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێت".

قائیمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار ئەوەشی خستەروو "جیاواز له‌ساڵانی رابردوو له‌ڕۆژانی پشووی جه‌ژنی قورباندا له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كان مه‌له‌كردن قه‌ده‌غه‌یه‌ به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له‌رووداوی نه‌خوازراو چونكه‌ گه‌شتیارێكی زۆر ڕووده‌كاته‌ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كان".

قائیمقامیەتی کەلار ئاماژەی بەوەش کرد "به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ قوربانییه‌كی زۆر ده‌كرێت بۆیه‌ بڕیاردراوه‌ له‌ڕۆژانی جه‌ژندا بۆماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر كوشتارگه‌كان كراوه‌بن له‌پێناو كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه‌ و بۆئه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست سه‌رببڕدرێن، ئه‌وقافی گه‌رمیانیش راسپێردراوه‌ له‌ڕێگه‌ی مزگه‌وته‌كانه‌وه‌ داوا له‌ هاووڵاتیان بكرێت ئاژه‌ڵه‌كانیان ببه‌نه‌ كوشتارگه‌ بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست سه‌رببڕدرێت و نه‌بنه‌هۆی پیسكردنی ژینگه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP