Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

خوێندکاره‌ یه‌که‌مه‌کانی که‌رکوک خه‌ڵاتکران

کوردستان

بینراو 55

09/08/2019

Alternate Text
+ -

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٨/٨/٢٠١٩ له‌ رێوڕه‌سمێکدا خه‌ڵاتی رێزلێنانیان به‌خشرایە خوێندکاره‌ یه‌که‌مه‌کانی که‌رکوک، لە لایەن فراکسیۆنی یەکێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.

مه‌ریوان نادر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق لە رێورەسمەکەدا ووتەیەکی پێشکەس کرد، تییادا پیرۆزبایی خۆی و فراكسیۆنەكەی له‌ خوێندکاره‌ سه‌رکه‌وتوه‌کان کردوو رایگەیاند،"ئێوه‌ سه‌رکرده‌کانی دواڕۆژی ئه‌م وڵاته‌ن و شانازیتان پێوه‌ده‌که‌ین و ئه‌وه‌ی ئێوه‌ به‌ ده‌ستتان هێناوه‌ بەلای ئێمه‌وه‌ زۆر بایه‌خداره‌، چونکه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی که‌رکوک له‌ هه‌مو روه‌کانه‌وه‌ به‌ بارودۆخێکی دژواردا تێده‌په‌ڕێت، که‌چی ئێوه‌ توانیتان به‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌دا سه‌ربکه‌ون".

مەریوان نادر وتیشی،"سوپاسی مامۆستایانی خوێندنی کوردی دەكەم له‌پای هه‌وڵ و دڵسۆزییان له‌خزمه‌تکردنی ڕه‌وتی په‌روه‌رده‌ و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌کانی دواڕۆژ به‌ گشتی و سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وامی خوێندنی کوردی به‌تایبه‌تی، ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ که‌ خوێندنی کوردی له‌ که‌رکوک له‌ نێوان دو به‌رداشی هه‌رێم و به‌غدادا فه‌رامۆش کراوه‌".

ئەمە لە کاتێکدایە لەسه‌ر ئاستی پارێزگای که‌رکوک- خوێندنی کوردی و سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی و به‌ڕێوه‌به‌ری ژماره‌یه‌ک خوێندنگا که‌ زۆرترین رێژه‌ی ده‌رچونیان هه‌یە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP