Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی: بەهۆی تەكنەلۆژیای نوێوە ئازادی رادەربڕین بەشێوەیکی بەرچاو تەسک بووه‌تەوە

جیهان

بینراو 45

پێش 3 هەفتە

Alternate Text


بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەی کۆمپانیای مەپڵ كرافتی بەریتانی نزیكەی نیوەی دانیشتوانی جیهان، رووبەڕووی پێشێلكردنی ئازادی رادەربڕین دەبنەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ووڵاتەکانییانەوە.

كۆمپانیای مەپڵ كرافتی بەریتانی لە نوێترین لێكۆڵینەوەیدا کە لەسەر ئازادی کەسی کردوویەتی لە ووڵاتە جیاوازەکاندا رایگەیاندووە، " بەهۆی تەكنەلۆژیای نوێی و پەرەپێدان بە ئامێرەكانی چاودێریكردن، پاراستنی تایبەتمەندی ژیانی كەسەكان و مافی ئازادی رادەربڕین و چالاكی رێكخراوە ناحكومیەكان، بە بەردەوامی لە ژێر چاودێریدایە و لە لایەن حكومەتی بەشێك لە ووڵاتانەوە پێشێل دەكرێت.

مەپڵ کرافتی ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئێستادا سێ  ملیار و ٣٨٠ ملیۆن كەس، كە دەكاتە ٤٥% ی دانیشتوانی زەوی لەو ووڵاتانەدا دەژین، كە بەشێوەیەكی بەربڵاو ئازادی رادەربڕین تێیاندا پێشێل دەكرێت".

کۆمپانییەکە جەختی لەوەش کردۆتەوە،  لیستی ناوی ئەو ووڵاتانەی پێشێلكاری ئازادیەكانن لەم ساڵدا بۆتە ٥٨ ووڵات و بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی پێشتر زیادی كردووە".

مەپڵ كرافت لە کۆتاییشدا دەڵێت، لە وڵاتانی وەك میسر و سعودیە هەوڵێكی كەم دراوە بۆ باشكردنی دۆخی ئازادییە كەسیەكان، بەڵام لە توركیا دۆخەكە لە جاران خراپتر بووە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP