Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

حاجیەکی دیکەی کورد کۆچی دواییکرد

کوردستان

بینراو 92

10/08/2019

Alternate Text
+ -

بەپێی زانیاریەکانی کەناڵی بی ئێم سی حاجیەکی دیکەی کورد، کە خەڵكی پارێزگای هەڵەبجەیە کۆچی دوایی کرد.

ئەو هاوڵاتیەی کە بۆ مەبەستی بەجێگەیاندی فەڕیزەی حەج لە شاری مەککە بووە، بە ناوی مەحبووبە مستەفا و دانیشتوویی شاری هەڵەبجەیە لە کاتی چوونی بۆ کێوی عەرەفات کۆچی دوایی کردووە.

تا ئێستا دووحاجی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمی ئەمساڵی حەج لە وڵاتی سعودیە گیانیان لە دەست داوە، یەکەمین حاجی هەرێمیش کە کۆچی دوایی کرد بە ناوی سرمی رەمەزان یوسف، تەمەن سەروو٧٠ ساڵ و دانیشتووی زاخۆ بوو، کە لەناو حەرەمی مەکەدا گیانی لە دەستداوە.

هاوکات بە پێی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم، لە ئەمساڵدا چوار هەزار و ٨٨٠ کەس لە هەرێمەوە بۆ جێبەجێکردنی فەریزەی حەج سەردانی وڵاتی سعودیەیان کردووە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP