Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ترەمپ: نامەیەکی سێ لاپەڕەیی باشم لە کیم جۆنگەوە پێگەیشتووە

جیهان

بینراو 103

10/08/2019

Alternate Text
+ -

سەرکۆی ئەمریکا دوێنێ هەینی رایگەیند، نامەیەکی باشی سێ لاپەڕەی لە سەرۆکی کۆریای باکورەوە پێگەیشتووە و ناوەڕۆکەکەی ئەرێنی بووە، هەربۆیە ئەگەری هەیە زارێکی دیکە کۆببینەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمریکا دوێنێ هەینی لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنامە نوسانی راگەیاند، ڕۆژی پـێنجشەممە نامەکەی بەدەست گەیشتووە و زۆر ئەرێنی بووە، بۆیە لەو بڕوایەدایە جارێکی دیکە لە گەڵ سەرۆکی کوریای باکور کۆببنەوە.

وتیشی، کیم جۆنگ ئون لە نامەکەی ناڕەزایی بەرامبەر مانۆڕە لەشکریـیەکانی نێوان ئەمەریکا و کۆریای باشور دەربڕیوە و گوتویەتی وڵاتەکەی وەک هەڕەشە لێی دەڕوانێت.

کیم لە بارەی تاقیکردنوەوە مووشەکییەکانی ئەم دواییەی وڵاتەکەی وتی، " جارێکی دیکە دەیڵێمەوە، هیچ تاقیکردنەوەیەکی ناوەکی نەکراوە، هەموو تاقیکردنەوەکان مووشەکی مەودا کورت بوون و هیچ موشەکێکی بالیستی یان مەودا دور تاقی نەکراوەتەوە".

ترەمپ لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو سێ جار لەگەڵ کیم جۆنگ ئون کۆبووەتەوە، بەڵام هێشتا ئەنجامێکی ئەوتۆی لێنەکەوتووەتەوە کە مسۆگەری بکات کۆریای باکور دەستبەرداری چەکی ناوەکی دەبێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP