Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەهۆی تڕەوە كۆبوونەوەی پەرلەمان دواخرا

هەمەرەنگ

بینراو 743

10/08/2019

Alternate Text
+ -

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كینیادا له‌باره‌ی رێكخستنی بازاڕه‌وه‌ به‌هۆی بۆنێكی ناخۆشه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ دواخرا.

میدیاكانى كینیا بڵاویانكرده‌وه‌، له‌ ئانوساتى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان له‌سه‌ر پرسێكى تایبه‌ت به‌ بازاڕى كینیاوه‌، جۆلیا گایا یه‌كێك له‌ په‌رله‌مانتاره‌كان رایگه‌یاند، به‌ڕێز سه‌رۆكى په‌رله‌مان یه‌كێمكان هه‌واى هۆڵه‌كه‌ى پیس كردوه‌ و من ده‌شزانم ئه‌و كه‌سه‌ كێیه‌".

لای خۆیه‌وه‌‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى كه‌ تۆمه‌تباركرابوو به‌به‌ربونه‌وه‌ى با لێوه‌ى ڕایگه‌یاندوه‌ ، به‌رپرس نیم له‌و كاره‌ و له‌ به‌رده‌م هاوڕێكانیشمدا شتى وه‌ها ناكه‌م."

بۆ ئەوەی هەوای نێو هۆڵەکە بگۆڕدرێت و پاکبێتەوە، ئیدوین کاکاچ، سەرۆکی پەرلەمان داوای لە پەرلەمانتارەکان کرد بچنە دەرەوەی هۆڵی دانیشتنەکە و پشوویەک بدەن.

میدیاکانی کینیا بڵاویانکردەوە، سەرۆکی پەرلەمان داوای لە بەرپرسانی پەرلەمان کردووە کە بۆنخۆشکەری هەوا بهێنن "بۆنی شوێنەکە خۆشبکەن، هەر بۆنێک بێت بیهێنن، بۆنی ڤانێلا بێت یان شلیک، چونكه‌ ناتوانین بەردەوامبین لە ژینگەیەکدا کە بۆنی ناخۆشە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP