Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەردۆگان سه‌ردانی عێراق ده‌كات

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 69

پێش 2 هەفتە

Alternate Text


رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا، وا بڕیارە لەکۆتایی ئەمساڵدا، بە سەردانێکی فەرمی بێتە عێراق.

فاتح یەڵدز، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا لەپەراوێزی بەشداریکردنیی لەکۆنگرەی باڵیۆزەکانی تورکیا لە ئەنقەرە باسی لەوە کرد، لەکۆتایی ئەمساڵدا سەرۆک کۆماری تورکیا سەوردانی بەغداد دەکات، بەمەبەستی بەشداریکردن لە کاروبارەکانی ئەنجومەنی هاریکاری نێوان هەردو وڵات.

راشیگەیاند،  ئەو سەردانە دەبێتە هۆی گەشەسەندنی زیاتری پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا و عێراق، ئەوەش دوای ئەوەی لەچەند ماوەی رابردودا چەندین بەرپرسی جیاجیای هەردو وڵات، بۆ هەماهەنگی زیاتر لەسەر چەندین دۆسیە و پرسی هاوبەشی نێوان عێراق و تورکیا، سەردانی یەکدییان کردوە.

سەردانەکەی ئەمجارەی ئەردۆگان، دوای ئەو سەردانە فەرمییەکە دکتۆر بەرهەم صالح  سەرۆک کۆماری عێراق دێت، لەتشرینی دووەمی ئەمساڵ دوای دەستبەکاربونی وەک سەرۆک کۆماری عێراق، سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ ئەردۆغان و بەرپرسانی باڵای تورکیا کۆبووەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP