Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەمریکا کاروانێکی چەک و تەقەمەنی دەگەیەنێتە قامیشلۆ

کوردستان

بینراو 30

پێش 2 هەفتە

Alternate Text


بەرەبەیانى ئەمڕۆ ١٠ی ئابی ٢٠١٩ ئاژانسی هەواڵی سپوتینگ بڵاویکردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا  کاروانێکى چەک و تەقەمی کە لە ٢٠٠  بارهەڵگر پێکهاتووە لە رێی هەرێمەوە رەوانەی  رۆژئاوا کراوە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە،" ئەو کاروانە چەک و تەقەمەنییە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناردوویەتی بۆ ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتی هەسەدە لە باکوری سوریا".

سەرچاوەیەک لە قامیشلۆ هەواڵەکەی پشت راست کردۆتەوە بە ئاژانسەکەی راگەیاندووە،"بارهەڵگرەکان لە درەنگانێکی شەودا لە دەروازەى سێمالکا لەنێوان هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوادا دەرباز بوون و گەیشتوونەتە شاری قامیشلۆ".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP