Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لیڤەرپوڵ بەبردنەوە پێشوازی لە پریمەر لیگ كرد

وەرزش

بینراو 58

پێش 3 هەفتە

Alternate Text



له‌ یه‌که‌م یاریی وه‌رزی نوێی پرێمه‌رلیگ لیڤه‌رپوڵ لە نێو یاریگاو هاندەرانی رووبەرووی نۆرویج سیتی بۆوە، توانی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك شكست بە نۆرویچ سیتی بهێنێت.


لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا یانەی لیڤەرپوڵ توانییان یارییەكە یەكلایی بكەنەوە بە چوار گۆڵی بێ وەڵام پێشبكەون، لە خولەكی ٧ گرانێت هالی بەهۆی هەڵایەكەوە گۆڵی یەكەمی لە خۆیان تۆمار كرد، لیڤه‌رپوڵی پێشخست، لە خولەكی ١٩ محەمەد صەڵاح گۆڵی دووەمی لیڤەرپوڵی  تۆمار كرد.


لیڤه‌رپوڵ لە هێرشەكانی بۆ سەر گۆڵی نۆرویج سیتی بەردەوام بوو، تا لە خولەكی ٢٨ ڤان دایكی بەرگریكار توانی گۆڵی سێیەم تۆمار بكات، پێش تەواو بوونی ئەو گێمەش ئۆرگی لە خولەكی ٤٢ سەركەوتو بو لە تۆماركرنی گۆڵی چوارم بۆ یانەی لێڤەرپوڵ.


لە گێمی دووەمی یارییەكەدا یانەی میوان بە هێرشبردن دەستی پێكرد تا لە خولەكی  ٦٤ی یارییەكەدا پوكی توانی تاكە گۆڵی یانەكەی تۆمار بكات، یارییەكەش تا كۆتایی بەو ئەنجامە مایەوە لە سوودی لیڤه‌رپوڵ بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP